
ئاوارەکانی شنگال لە چاوەڕوانی قەرەبووکردنەوەدا لە دهۆک
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و گوندەکانی دەوروبەری تێپەڕدەبێت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا خەڵکە زیانلێکەوتووەکەی ئەو شارە چاوەڕێی قەرەبووکردنەوە دەکەن لە حکومەتی عێراق.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هێرشەکەی بۆ سەر شنگال، داعش زیانی ماددی زۆری بەژێرخانی ئەو قەزایە گەیاند و ژمارەیەکی زۆری خانووی ڕووخاند.
لێدوانی فەرمی: ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاری زۆریان لە کەیسی ئێزدییەکان کردووە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان، بەڵام ئەو لیژنەیەی کە بۆ قەرەبووکردنەوە پێکهاتووە هەر جارێک بە بیانوێک خۆی لە بابەتەکە دەدزێتەوە.
زانیاریی زیاتر: 12 هەزار دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان هەیە، بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا 20 خانەوادە قەرەبووکراونەتەوە، قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی عێراقدا نییە، ئەو پرسە بە سیاسی کراوە، شوێنی دیکە هەن قەرەبوو کراونەتەوە، ڤیان دەخیل وادەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە: جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنكەی ڕۆشنبیریی لالش بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمە سەرمان لە عێراق سوڕماوە هەر وەک بڵێی شنگال بە قەزایەکی سەر بەخۆ دانانێت، چونکە هیچ قەرەبووکردنەوەیەکی بۆ کوردانی ئێزدی نییە و ئێمە لێی بێ هیوا بووین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە