
یەکەی نیشتەجێبوون لە ژاپۆن
ئاڤا نیوز
ڕێژەی کرێنشنان لە هەرێمی کوردستان تەنیا لە 21%ـە و 18 پلە لە خوار یابان و 21 پلە لە خوار ئەمریکایە.
وێنە گەورەکە: ماڵپەڕی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ڕاپۆرتێکی کردووە و ئاماری کرێنشینان لە جیهاندا خستووەتەڕوو، بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەڵمانیا و سویسرا زۆرترین ڕێژەی کرێنشینیان هەیە و چین و ڕووسیا کەمترین ڕێژەیان هەیە، هەرێمی کوردستانیش لە ڕووی کرێنشینەوە 18 پلە لەپێش یابان، 25 پلە کەنەدا، 29 پلە فەرەنسا و 21 پلە لە ئەمریکا ڕێژەی کرێنشینی کەمترە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێژەی کرێنشینان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا دیاری کراوە، کەمترین ڕێژەی کرێنشینان لە وڵاتانی چین و ڕووسیایە کە بە ڕێژەی تەنیا 11% و 14% کرێنشینی هەیە، زۆرترینیشی لە وڵاتانی سویسرا و ئەڵمانیایە بە ڕێژەی %68 و %64.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان %79ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان خاوەنی ماڵی خۆیانن و هیچ کرێیەک نادەن، تەنیا لە 21%ـی دانیشتووانی کرێنشینن، بەمەش هەرێمی کوردستان 18 پلە لە خوار یابان و 21 پلە لە خوار ئەمریکایە.
بۆچی گرنگە: کەمی ڕێژەی کرێنشینان لەهەر وڵاتێک نیشاندەری گەشەسەندنی ئابووریی وڵاتەکە و گەشەسەندنی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی حکومەتە بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و ئاسایشی ژیان، بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی جددی گرتووەتە بەر بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاونیشتمانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز