
دیمەنی پاڵاوگەیەکی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
قایمقامییەتی شاری هەولێر دەستی بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر، لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە ئەمڕۆ زیاتر لە 70 پاڵاوگە دابخەن.
وێنە گەورەکە: پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی هەولێری گرتووەتەوە، بڕیارە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارەکە بەمجۆرەیە هەموو پاڵاوگەکان بە یاسایی و نایاسایی کە ژمارەیان 70 پاڵاوگەیە دادەخرێن، ئەوانەی نایاساین بەیەکجاری دادەخرێن و جارێکی دیکە ناکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە سنووری قوشتەپە، گوێڕ، شەمامک هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگەکان بەچڕی دەستیپێکردووە، تاوەکو یەک پاڵاوگەی نایاسایی مابێت، لیژنەکان بەردەوام دەبن.
باکگراوند: دوێنێ یەکشەممە ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بڕیارێکی حەوت خاڵی ڕاگەیاند: یەکێک لە خاڵەکان بڕیاری داخستنی 138 پاڵاوگە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 چرکە لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە