دوای بەدواداچوونی ئاڤا پڕۆژەی شەقامی دووسایدی گەڕەكی ژین لە هەولێر دەستی پێكردەوە

شەیری بکە لە:
دوای بەدواداچوونی ئاڤا پڕۆژەی شەقامی دووسایدی گەڕەكی ژین لە هەولێر دەستی پێكردەوە

کارکردن لە ڕێگەی گەڕەکی ژین دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


سەرۆكی شارەوانیی ناحیەی دارەتووی هەولێر ئاشكرای دەكات دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ پڕۆژی شەقامی دووسایدی گەڕەكی ژین دەستی پێكردووەتەوە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت.

چیرۆكی سەرەكی: پڕۆژەی شەقامی دووسایدی گەڕەكی ژین لە ناحیەی دارەتووی هەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سنوورەكە كە هەزاران هاووڵاتی لێی سوودمەند دەبن، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە پڕۆژەكە وەستاوە، ئاڤا میدیا لە ماوەی ڕابردوو بەدواداچوونێكی میدیایی كرد و گلەیی هاووڵاتیانی سنوورەكەی گەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی بەدواداچوونەكە دەركەوت و پڕۆژەكە دەستی پێكردەوە.


لێدوانی فەرمی: ڕەوەند قادر، بەڕێوەبەری شارەوانیی دارەتوو بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوو مانگ پێش ئێستا، كەناڵی ئاڤا میدیا، ڕاپۆرتێكی لەسەر شەقامی دوو سایدی گەڕەكی ژینی دارەتوو كرد و ئێمەش قسەمان كرد و بەڵێنمان دا كە هەرچی لە تواناماندا بێت درێغی نەكەین بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، لە ئەنجام ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكەیە و هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە پێش سەری ساڵ پڕۆژەكە كۆتایی بێت و شەقامەكە بە ڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: درێژیی شەقامەكە سێ كیلۆمەترە و نزیكەی 12 هەزار ماڵ لە سنوورەكە سوود لەو  شەقامە وەردەگرن، هەروەها ڕێگەی 15 گوندە تاوەكوو دەگات بە ناحیەی بێستانە بەنداوی چەمرگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: