سەرۆکوەزیران بارزانی: بێ پاساو دەکرێینە ئامانج و دەبێت ئەم شەڕانگێزییە ڕابگیرێت
- کوردستان
- 12 شوبات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی، هۆشداری دا لە دروستبوونی قەیرانێکی جیاواز لە ناوچەکە. دەشڵێت "هەرێمی کوردستان بێ پاساو دەکرێتە ئامانج".
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ لووتکەی حکومەتەکان لە شاری دوبەی دەستیپێکرد، کە سەرۆکوەزیران و سەرکردەی وڵاتان باس لە ئێستا و ئایندەی وڵاتەکانیان و ناوچەکە و جیهان دەکەن. سەرۆکوەزیران بارزانی یەکێک لەو سەرکردە دیارانە بوو کە لە یەکەم ڕۆژدا گوتارێکی پێشکەشکرد و دیدگای خۆی بۆ کێشە و بەرەوپێشچوونەکان خستەڕوو.
بابەتی سەرەکی: بەشێکی سەرەکی گوتارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی تایبەت بوو بە قەیرانەکانی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی. گوتی: "لەگەڵ زیاتربوونی گرژییەکان لە غەززە، عێراق، سووریا و دەریای سوور، هەوڵەکان بوونەتە پێویستییەکی حەتمی تاوەکو پلانێکی نوێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و هەرێمایەتییەکان و جیهان دابنرێت".
بابەتە ستراتیژییەکان: "پێویستە ڕووبەڕووی ئەوانە ببینەوە بە هەڕەشەکردن لە دراوسێکانیان و لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان هەوڵی جەنگ دەدەن". ئەمە بۆچوونی سەرۆکوەزیران بارزانی بوو بۆ سەرکردەی وڵاتان لەبارەی سەرچاوەی دروستبوونی کێشەکان، بۆیە پێشنیاز دەکات "نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرچاوەی هەڕەشەکان نەرمی بنوێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەو هەڕەشانە لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتیشدا دژیەک بن".
لە نزیکەوە: سەرۆکوەزیران لە وتارەکەیدا، وێنەیەکی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی خستەڕوو و هێڕشەکانی ئەم دواییەی بە شەڕانگێزی ناوبرد و گوتی: "لەسەر ئاستی ناوچەکە بەهۆی هەڵوێستەکانمان باجێکی زۆر گران دەدەین. ئێستا ناوچەکە ڕووبەڕووی جۆرێکی جیاوازی قەیران بووەتەوە. دەبێت هەموو پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی بکەین. ئێمە بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج. دەبێت ئەم شەڕانگێزییە ڕابگیرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی هەڵوێست و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە چەند خاڵێکدا بۆ جیهان کورت کردەوە کە بەمشێوەیە:
• وەک پێشتر گوتوومە، کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
• ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیریین.
• دەمانەوێت ڕەفتاری هەرێمایەتی لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.
• پێشبینی پاڵپشتی دەکەین و پێویستمان بە کاری هاوبەشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییە مەترسیدارەکان، کە دەکرێت هەموو ئەوانە لەناوببات کە بەدەستمان هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت