
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا- وێنە: سۆمەرییە
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو بەرەی نەینەوا لیئەهلیها و نەینەوا موستەقبەل، سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: 37 ڕۆژە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەکراوە و هیچ بڕیارێک لەو پارێزگایە دەرنەچووە، دوایین جار بەبێ ئامادەبوونی 13 ئەندامی بەرەی نەینەوا لیئەهلیها، بڕیاری کۆمەڵێک گۆرانکاری دراون، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون.
لێدوانی فەرمی: ئەریڤان مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەرەی نەینەوای موستەقبەل داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمە کردووە، ئامادەییمان دەربڕیوە بە سێ مەرج بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەن بشکێنین".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەریڤان مەهدی، بەرەی نەینەوا لیئەهلیها بە جێبەجێکردنی سێ مەرج ئامادەن بگەڕێنەوە دانیشتنی ئەنجوومەن کە پێکهاتوون لە:-
1.دوورخستنەوەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەو پێیەی لە پشکی نەینەوا لیئەهلیها پۆستەکەی وەرگرتووە و دوای سێ کاتژمێر چووەتە بەرەی نەینەوای موستەقبەل.
2.دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.
3.هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگر و ئەندامی ئەو پێنج لیژنەیەی ئەنجوومەن کە بەرکەوتەی بەرەی نەینەوا لیئەهلیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون