
دیمەنی کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق. وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئەمنی و سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، لیژنەیەکی باڵای ئەمنیی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 11-8-2024 بە سەرۆکایەیەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بووە بۆ ئەو سەردانە چاوەڕوانکراوەی لیژنە باڵا ئەمنییەکە کە بڕیارە سەردانی تورکیا بکات.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی گرنگترین پرسە ئەمنی و سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، ئەمە جگە لە تاوتوێکردنی پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی نێوان هەردوولا.
لەلایەکی دیکە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی 9ی ئاب ڕایگەیاندبوو: چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق هەفتەی داهاتوو لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە