
بەرمیلی نەوت و دۆلار- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد، دەیەوێ وەک دەرچەیەک بۆ ڕزگاربوون لە مەترسییە پێشبینییەکراوەکانی ناوچەکە بەکاریبهێنێ، بەرلەوەی هەناردەکردنی نەوتەکەی کێشەی بۆ دروست ببێت.
وێنە گەورەکە: لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-08-2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان، پارێزگاری بانکی ناوەندی، لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە، گفتوگۆ لەسەر سیولە، مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کرا.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بخاتەوە بەرباس.
زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگەی پاریس ڕاگیراوە و حکومەتی عێراقیش هەرجارە و بیانوویێک بۆ درێژەپێدانی بڕیارەکە دروست دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جار جەختی لەوەی کردووەتە کە ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و هەموو کارئاسانیێک.
ڕێگرییەکانی بەردەم هەناردەنەکردنەوەی نەوت چین؟
دوو ڕێگریی سەرەکی لەبەردەم هەناردەنەکردنەوەی نەوتی کوردستان باس دەکرێن، یەکەمیان پابەندیی عێراقە بە ڕێککەوتنی ئۆپێک کە پێویست ڕۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات، عێراقیش ئەو بڕەی لە نەوتی کوردستان کە ئێستا هەناردە ناکرێت، بە نەوتی بەسرە پڕی کردووەتەوە و وەک جێگرەوە بەکاری دەهێنێت.
جگە لەوەش هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان و عێراق تاوەکو ئێستا لەسەر بنەمایەکی دیاریکراو نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە.
دەبێت عێراق دەرچەی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە
عێراق ڕۆژانە 3.6 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی کەشتی گوێزەرەوەی نەوت لە بەسرەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکات، ئێستا تەنیا دەروازەی بەسرەی بۆ هەناردەکردنی نەوت هەیە، لە ئەگەری دروستبوونی گرفت لە كەنداو و گەرووی هورمز زیانی ئابووریی گەورە بەر ئابووری عێراق دەکەوێت.
لەو بارەشەوە د. سەباح سوبحی دەڵێت، یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو، چونکە ئێستا عێراق، 95%ـی ئابووری پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ڕۆژێک نەوت هەناردە نەکرێت زیانی زۆری پێدەگات.
زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوت
لەو کاتەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، زیاتر لە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە، جگە لەوەش کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 850 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمریکا بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە نوێترین هەڵوێستیدا ئێرن نووتن، بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەم بابەتەش لە پەیوەندی بەردەوامدان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار