
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنەكە كۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10-08-2024، لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و بەشێکی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
چی ڕووی دا: دوای كۆبوونەوەكە، پارتی كە خاوەنی دوو كورسییە لە ئەنجوومەنەكە ڕایگەیاند: بەم شێوازەی ئێستا بەشداریی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ناکات، سێ ئەندامەكەی دیكەی پێكهاتەی عەرەبیش كۆبوونەوەكەیان بە نایاسایی وەسف كرد و بەرەی توركمانیش لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمار کرد.
لێدوانی فەرمی: پەروین فاتیح، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئاڤا نیوزی گوت: بەدڵنیاییەوە ئەگەر یەكشەممەی داهاتوو نەبێت، دووشەممە %100 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوانی سەرۆكی ئەنجوومەنەكەن كە لەڕێگەی ئەو گرووپەی كە سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنەكەی تێدایە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئاگاداریان بكاتەوە. پەروین فاتیح وای گوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەن، پێویستە سەرۆك و ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكان دەستنیشان بكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە