بەرپرسێکی پارتی: ڕێبوار تەها کار بۆ سەرخستنی ماددەی 140 بکات پشتگیری دەکەین
- کوردستان
- 15 ئاب

دیمەنێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی عەلی حوسین
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای پارتی بە ئاماژەکردن بەوەی لایەنێکی سیاسی بە تەنیا ناتوانێت پارێزگاری لە کەرکووک بکات، دەڵێت: "پشتگیری پارێزگاری نوێی کەرکووک دەکەین، بەڵام بە مەرجێک ئەگەر ڕێگری لە تەعریب و سەرخستنی ماددەی 140 بکات."
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگاری کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکە کاردانەوە و ناڕەزایەتی بەشێک لە لایەنەکانی لێکەوتووەتەوە، پارتیش یەکێکە لەو لایەنانەی لە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەشدار نەبووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى سلێمانى – هەڵەبجەی پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر پارێزگاری کەرکووک بتوانێت پرۆسەی تەعریب ڕابگرێت و ماددەی 140 سەربخات پشتگیری لێ دەکەین."
باکگراوند: پێشتر پارتی ڕێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ بەشێک لە لایەنەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بە نایاسایی ناوبردبوو، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی ڕایگەیاند یاسایی نییە و گرفتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت