
وێنەی ورچەکە
ئاڤا نیوز
لاشەی ئەو ورچەی لە سنووری باڵەكایەتی كوژرا، دەهێنرێتە هەولێر و لە ساردەكەرەوەی تایبەت هەڵدەگیرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی دووشەممە 12-08-2024 لە ناوچەی پڕژێی كوێستانەكانی باڵەكایەتیی، ورچێك بە كوژراوی دۆزرایەوە كە ئاسەواری گوللـە بەجەستەیەوە دیارە و تاكە ورچی جۆری دەگمەنی ڕەنگ قاوەیی بوو لە ناوچەكە مابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی بەرگریی شارستانیی سۆران، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 17-8-2024 لاشەی ورچەكە لەلایەن تیمێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە لە شاخ هێنرایە خوارەوە بۆ شاری سۆران، بەڵام بەهۆی نەبوونی ساركردنەوەی تایبەت بە ئاژەڵان بڕیار درا بۆ شاری هەولێر بگوازرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان ئاڤا نیوز، ئێستا لاشەی ورچە كوژراوە لە ساردكەرەوەیەكی تایبەت بە ئاژەڵانە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، چەند ڕۆژێكی دیكە دەست بە مۆمیاكردنی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەلایەن تیمێکی پسپۆڕ لە هەولێر کاری مۆمیاکردنەكە دەكرێت، پاشان لە "ناشناڵ پارکی هەڵگورد – سەکران" دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک