
دیمەنێک لە بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ بە گوژمەی چوار تریلۆن دینار ڕێککەوتوون، بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
بۆچی گرنگە: دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە ملیۆنان مەتر سێ ئاو گلدەداتەوە و ئاسایشی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دابین دەکات، جگەلەوەش کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەی هەندێک شار و قەزا چارەسەر دەکات، هاوکات بۆ مەبەستی کشتوکاڵیش سوودیان لێوەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە چوارچێوەی پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەدا، بابەتی دروستکردنی چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراوە، ئێستا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەرقاڵی پرۆسەی دووبارە دیزایینکردنەوەی بەنداوەکانە".
زانیاریی زیاتر: بەنداوەکان بریتین لە (دەڵگە لە قەڵادزی، مەنداوە لە هەولێر، تەقتەق لە کۆیە و باکرمان لە ئاکرێ)، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش پرۆسەی دروستکردنیان دەستپێدەکات.
وردەکاریی سێ لەو بەنداوانەی دروستدەکرێن، بەمشێوەیەیە:
• بەنداوی دەڵگە توانای گلدانەوەی 120 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی هەیە، لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێت.
• بەنداوی باکرمان توانای گلدانەوەی 500 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی هەیە و لەسەر ڕووباری خازر دروست دەکرێت.
• بەنداوی مەنداوە توانای گلدانەوەی 330 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی هەیە و لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد