بلینکن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-18

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات، کە زیاتر لە 10 مانگە شەڕ تێیدا بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ئەمە دەیەم جارە ئەنتۆنی بلینکن لەدوای دەستپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکرد، سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیەوێت بە نێوەندگیری قەتەر و میسر هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە بدەن و بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە بلینکن لە ئیسرائیل لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیران و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن گەشبینییەکی نوێ هەیە بتوانرێت ڕێککەوتنەکە تەواو بکرێت، بەڵام هۆشداری ئەوە دەدەن هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانوستان و گفتوگۆکان لەکاتێکدان ترسی هەڵکشانی شەڕی ناوچەیی هەیە، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بەچڕی یەمەن بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بەچڕی یەمەن بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 600 زیندانی گەڕاندەوە بەندیخانەی ئێڤین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: شەڕی غەززە بە مەرج کۆتایی دێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوچەیەکی سووریا دامەزراندنی سوپای تایبەت بە خۆی ڕادەگەیێنێت