
پەیکەرێک لە ناوەڕاستی بەغدا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کوردی فەیلی
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار دەیە بەسەر جینۆساید و بەزۆرەملێ کۆچپێکردنی سەدان هەزار کوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، تاوەکو ئێستا ئاسەواری برینەکانی کوردانی فەیلی ساڕێژنەکراوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو حکومەتی بەعس هەڵمەتێکی فراوانی بۆ جينۆسايد و بەزۆرەملێ کۆچپێکردنی زیاتر لە ملیۆنێک کوردی فەیلی دەستپێکرد و دەستیشی بەسەر موڵک و ماڵەکانیاندا گرت، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا تەنیا 100 هەزار کوردی فەیلی مافەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکە هێشتا لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی مافەکانیاندان.
لێدانی فەرمی: لمیا عەبدولستار فەیلی، چالاکوانی تایبەت بە مافەکانی کوردانی فەیلی لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی گوت: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی چەند یاسایەک لە پەرلەمانی عێراق دەربکرێن و مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون.
داواکارییە سەرەکییەکانی کوردانی فەیلی لە حکومەتی عێراق:
یەکەم: ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بێسەروشوێن کراون.
دووەم: چارەسەرکردنی کێشەی ڕەگەزنامە، بەتایبەت کە دەیان خێزانی کوردی فەیلی لە ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە کە بیسەلمێنێت ئەوان هاووڵاتی عێراقین.
سێیەم: قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کوردانی فەیلی بەهۆی ئەوەی لە کاتی بەزۆرەملێ کۆچپێکردنیان لەلایەن بەعسەوە، هەموو موڵک، زەوی و سامانەکانیان دەستییان بەسەردا گیراوە.
چوارەم: پێنج کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەی کوردانی فەیلی لە پەرلەمانی عێراق تەرخان بکرێت.
پێنجەم: کاراکردنی بڕیارێکی ساڵی 2019ـی حکومەتی فیدراڵ کە بەڵێنی داوە کاربکات بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردی فەیلی و گێڕانەوەی مافەکانیان.
باکگراوند: بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 500 ھەزار کوردی فەیلی لە بەغدا دەژین، فەیلییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەم لە سەردەمی حکومەتی بەعس و هەم لە دوای 2003ـەوە ڕووبەڕووی نەهامەتیی زۆر بوونەتەوە، بەپێی دوایین ئاماریش زیاتر لە 22 هەزار کوردی فەیلی لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا ئەنفالکراون. لە دوای 2006ـیشەوە بەردەوام "هەڕەشەی تیرۆریان" لەسەر بووە، بۆیە هەمیشە جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانیان دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش لە ڕێگەی ئاوییەوە دەگەڕێنرێنەوە کوردستان