
ژمارەیەک قوتابی بنەڕەتی لە پۆلێکی خوێندن، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرەتای مانگی نۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکرێت و ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025 پەسەند دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "مانگی نۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات، ئەنجوومەنی وەزارەت کۆدەبێتەوە و ساڵنامەی خوێندن و ڕێبەری خشتەی وانەکانی سەرجەم سیستەم و زمانەکانی خوێندن پەسەند دەکات".
زانیاریی زیاتر: لە ساڵنامەی خوێندندا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، تاقیکردنەوەی وەرزی، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی نۆ و دوازدە دیاری دەکرێن.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لە شەش هەزار و 811 ناوەندی خوێندنی حکومی و ناحکومی، ملیۆنێک و 921 هەزار و 931 قوتابی دەیانخوێند.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی نوێی خوێندنەوە وانەکانی ئینگلیزی لە پۆلی یەک بۆ 12، بیرکاری قۆناغی سێ و چوار، جوگرافیا و مێژوو 10 و 11، ئابووری 10، 11 و 12، کوردی قۆناغەکانی 5، 6 و 7 بەتەواوەتی دەگۆڕدرێن.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕۆژی 1-10-2024 لە سەرجەم پارێزگاکان وەک یەکەم ڕۆژی دەوام دیاریکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە