
هێزێکی پێشمەرگە کە بۆ ڕێگریکردن لە هێزەکەی حەشدی شەعبی جووڵەیان کردم سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی پێشمەرگە وردەکاریی چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری کوڵەجۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو هێزانە لە سنووری کێڵگە نەوتییەکان سەنگەریان لێدابوو، ئێستاش مەترسی دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکە هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 26-08-2024، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی لە دیالەوە بە ئۆتۆمبێل و هەمەری سەربازی چوونە ناحیەی کوڵەجۆ و دەستیان بەسەر کێڵڵگەیەکی نەوتدا گرت، دوای کاردانەوەکان و مانەوە بۆ ماوەی نزیکەی هەشت کاتژمێر هێزەکە بەتەواوی کشایەوە و گەڕاوەتەوە شوێنی پێشووتری.
لێدوانی فەرمی: ڕائید سەردار مالومەیی، جێگری فەرماندەی فەوجی سێی لیوای پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: "چوار لیوای حەشدی شەعبی کە زیاتر لە چوار هەزار چەکدار بوون، جۆرەها چەکی قورسی وەک تۆپ و ڕاجیمەیان پێبوو هاتبوون بۆ بیرە نەوتەکانی قەمبەر".
ڕووداوەکە بەم شێوەیە بوو: پێش چوونی هێزەکە چەکدارانی حەشدی شەعبی بە ماتۆڕسکیل ڕۆشتوون و سەیری شوێنەکەیان کردووە، دوای ئەوەی دڵنیابوونەتەوە تەنیا شەش پۆلیسی نەوت و گازی لێیە، هێزەکە بەناو سوپادا تێپەڕیون و چوونەتە کێڵگە نەوتییەکە کە دەکەوێتە باکووری گوندەکە.
زانیاریی زیاتر: بۆشاییەکی ئەمنی لە باکووری گوندی سەید مەدریکی سەربە ناحییەی کوڵەجۆ بەرەو ڕێگەی زەرداو و بیرەنەوتەکانی قەمبەر هەیە، مەودای سەنگەرەکانی سوپای عێراق لەگەڵ پێشمەرگە 50 مەترە، هێزەکەی حەشدی شەعبی بە سەنگەرەکانی سوپای عێراق ڕۆشتوون و خۆیان گەیاندووتە بیرە نەوتەکانی قەمبەر و بۆشاییە ئەمنییەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزەکەی حەشد وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بەسەر سنگیانەوە بوو و وێنەی خومەینی و عەلی خامنەیشیان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵواسیوە.
قووڵتر: هێزەکەی حەشدی شەعبی دوای گەیشتنی بە کێڵگەی نەوتی قەمبەر سەنگەری لێداوە تاوەکو بمێنێتەوە، بەڵام دواتر هێزەکانی پێشمەرگە گەمارۆی ناوچەکەیان دا و هێزەکەی حەشدی شەعبیان ناچار بە کشانەوە کرد و جێگەیان پڕکردنەوە.
مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان: هێزەکانی پێشمەرگە لە کێڵگەی نەوتی قەمبەر و ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە، بەپیێ قسەی ئەو فەرماندەیە، هێشتا مەترسی و ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ئەو هێزانە هەر ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە