
جۆرج دەبلیو بووش سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا.. سەرچاوەی وێنە: گێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
دادگایەكی ئەمریكا سزای زیاتر لە 14 ساڵ زیندانیی سەپاند بەسەر پەنابەرێكی عێراقییدا، دوای ئەوەی ئاشكرابوو هەوڵی داوە لە ڕێگەی تیمێكی داعشەوە جۆرج دەبلیو بووش سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بكوژێت.
چیرۆكی سەرەكیی: شەهاب ئەحمەد شەهاب تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵ سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ئەو پشێویەی ئێستا لە عێراق هەیە، بەهۆی هێرشی ئەمریكاوە بووە لە ساڵی 2003 بۆ سەر وڵاتەكە كە ئەوكات بووش سەرۆكی ئەمریكا بوو.
زانیاری بەدەستهاتوو: دادوەر مایكڵ واتسۆن سزای 178 مانگ زیندانیكردنی بەسەر شەهابدا سەپاند، دوای ئەوەی دانی ناوە بەوەی بۆ ئەنجامدانی كردەوەكەی ویستوویەتی پارە بدات بە تیرۆریستان.
زانیاريی زیاتر: دادوەر فەرمانیداوە دوای ئازادكردنیشی 15 ساڵ چاودێری بكرێت، ڕەنگە دوای كۆتایی هاتنی وادی زیندانیكردنەوەی دیپۆرت بكرێتەوە. رۆژنامەی واشنتن تایمز ئەمەی بڵاوكردووەتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسانی ئەمریكا بە سی ئێن ئێنیان گوتووە، شەهاب لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لەلایەن بەرپرسێكی گەندەڵەوە ڤیزای پیدراوەو چووەتە ئەمریكا، هەر كە چووەتە ئەمریكا داوای مافی پەنابەری كردووەو هەوڵیداوە چیرۆكی هاوسەرگیریی درۆ بۆ كەیسەكەی زیاد بكات، بەڵگەنامەی ساختەی جیابوونەوەی لە هاوژینەكەی لەعێراق بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری وەهمیی پێشكەش بكات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە