
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و چەند جۆرێکی دراوی عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی نزیکەی 550 ملیارەکە لەلایەن بەغدا و ڕانەگەیاندنی لیستی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکارەکەی ئاشكرا دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لەکاتێکدا مووچەی مانگی حەوتی ناردووە، دوێنی سێشەممە 549 ملیار و 572 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی مەدەنی نارد، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی ڕانەگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئێستا شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە لە بەغدایە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: لەڕێگەی ئەو شاندەوە کۆمەڵێک هۆکار و پاساومان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەبارەی مووچەی مانگی حەوت، ئەمڕۆش ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەیە بڵاودەکەینەوە بۆچی لیستی مووچە ڕاناگەیێنین و گرفتەکان دەخەینەڕوو".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی ئاڤا باسی لەوە کرد "یەکێک لە هۆکارەکانی نەناردنی مووچە نەبوونی بایۆمەترییە، حکومەتی عێراق وا لێکی داوەتەوە ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە وەهمین، بەڵام لەڕاستیدا وانییە و کۆمەڵێک هۆکاری لەپشتە".
خاڵی نەرێنی: لەکۆی نزیکەی 950 ملیار دیناری مووچە، بەغدا تەنیا 36 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی حەوت بۆ چەند توێژێک ناردووە، سەرچاوەکەی ئاڤاش باسی لەوە کرد تائێستا ڕوون نییە چارەنووسی چی لێدێت؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە