
یەکێک لە سایلۆکانی کوردستان، وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکات ساڵی ئایندە تەواوی بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەربگیرێت.
وێنە گەورەکە: لە کۆی ملیۆنێک و 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ تەنیا 700 هەزار تۆن لەلایەن حکومەتی عێراق وەرگیرا. حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کارنامەکەی بایەخدانە بە کەرتی کشتوکاڵ، دەیەوێت لە ئێستاوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەی هەماهەنگی وەزارەت ڕاسپێردراوە تاوەکو لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق هەماهەنگی بۆ یەکخستنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم، شێوازی چاندن، ڕێنماییەکان، تۆمارکردنی ناوی جووتیاران و وەرگرتنی گەنم بەوردی تاوتوێ بکەن و گرفتەکان چارەسەر بکەن.
زانیاری زیاتر: ساڵانە هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن گەنمی هەیە، جگە لەوەش پێویستی بە سایلۆی نوێ هەیە بۆ کۆگاکردنی ئەو بڕە گەنمە.
لە لایەکی دیکەوە: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی چوار سایلۆی نوێ لە کفری، کۆیە، هەریر، دهۆک".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە