گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەبارەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەغدا دەکات و بەرچاوڕوونی پێویست دەخاتەڕوو، بۆ چارەسەرکردن یاخود دواخستنی بڕی 500 ملیار دیناریش لە مووچەی مانگی حەوت، بڕیارە د.فوئاد حوسێن بە نووسراوی فەرمی سوودانی ئاگاداربکاتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لەمانگی تەمموزەوە بەغدا بەچەند بیانووەک گرفتی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و چەند کۆبوونەوەیەکیان کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا ئێستا مانگی نۆیە، حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بە چەند گوژمەیەک تەنیا بڕی 819 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە.
کەی لیستی مووچەی مانگی حەوت بڵاودەکرێتەوە؟
ئاڤا نیوز زانیویەتی، ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خۆی یەکلایی دەکاتەوە، یان بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستە لیستی مووچە ڕادەگەیێنێ، یاخود دەوەستێت تاوەکو گوژمەیەکی دیکەی پارە لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ ئەوەی بەشی مووچەی مانگی حەوت بکات.
هەفتەی پێشوو چی ڕوویدا؟
ئێوارەی ڕۆژی 27-8 شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە ماڵی د.فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق چاویان بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و لیژنەیەکی وەزارەتەکە کەوتووە، بەڵام تەیف سامی ماوەیەکی کەم لە کۆبوونەوەکە ماوەتەوە و گوتوویەتی، لیژنەی هونەری لێرە دەمێننەوە و درێژە بە گفتوگۆکان بدەن، لیژنە هونەرییەکەی عێراق پێکهاتبوون لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بەڕێوەبەری ژمێرکاری بەغدا و ڕاوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیران.
بیانووەکانی بەغدا چین؟
جگە لە بیانووەکانی پێشوو، وەزارەتی دارایی عێراق چەند بیانووێکی نوێی بە لیژنەکەی وەزارەتی دارایی گەیاندووە، لەوانە نەبوونی بایۆمەتری، ناوی دووبارە لە وەزارەتەکانی وەک: تەندروستی، پەروەردە، کارەبا و ئەوقاف. هاوکات یەکێکی دیکە لە گرفتەکان ناوی ئەو فەرمانبەرانە بووە کە لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان پارە لە هەرێمی کوردستان وەردەگرن، بە کۆی گشتیش مووچەی ئەو فەرمانبەرانە مانگانە 90 ملیار دینار دەکات.
بەغدا چ ڕێکارێکی گرتووەتەبەر؟
وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە 500 ملیار دیناری شەش مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لە مووچەی مانگی حەوت بڕیوە و دەڵێت لە شەش مانگی ڕابردوودا هەر مانگێک بڕی 90 ملیار دیناری بە زیادە ناردووە، بە شاندەکەی هەرێمی کوردستانیان گوتووە، "ئەم پارەیە بە ئەمانەت لای وەزارەتی دارایی دەبێت تا ئەو گرفتانەی دەستنیشانکراون چارەسەری دەکەن، دواتر دەیگەڕێنینەوە". تاوەکو ئەو کێشانەش چارەسەر نەکرێن وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک ئەو 90 ملیارە دەبڕێت.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان چییان گوتووە؟
شاندەکەی هەرێمی کوردستان گوتوویانە: ئەو کێشانە لە مانگی دووەوە تا ئێستا هەن بەشێکی چارەسەر کراون، بۆیە پێویستە تا مانگی 11 ئەو 500 ملیارە نەبڕن و گرفتەکانی دیکەش زۆرینەی چارەسەر دەکرێن، ئەگەر هەر سووربن لەسەر لێبڕینیش، ئەوکاتە دەتوانن کەمتر لەو ڕێژەیەی ئێستا ببڕن.
وەزیری دەرەوە پێشنیازێکی هەیە
بڕیارە فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشنیازی دواخستنی لێبڕینی 500 ملیارەکە بۆ مانگی 11 بە نووسراو بگەیێنێتە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ ئەوەی تا مانگی 11 بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران، چونکە هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی مانگەکانی (8، 9، 10، 11)دا نییە.
ئێستا چی ڕوو دەدات؟
تا ئێستا بەغدا 819 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی هەشت هاتووە، بۆ مانگی حەوت دابەشی بکات.
گرفتێکی دیکە!
گرفتێکی دیکەی هونەری لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کەسێک بەگوێرەی یاسا دەتوانێت تا سێ مووچە وەربگرێت، خۆی فەرمانبەرە و وارسی شەهید و کەمئەندامیشە، بۆ ئەمەش دەبێت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕوونکردنەوە بە وەزارەتی دارایی عێراق بدرێت، لە دوو هەفتەدا چارەسەر بکرێت.
هەنگاو بەرەو چارەسەر
ئەم گرفتانە هی ئێستا نین، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ تاوەکو مانگی تەمموز ئەو تێبینییانە هەن، ئەمڕۆ یەکشەممەش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ بەغدا کردووە و ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە داوە، دواتر پێویستە ڕاستەوخۆ بەغدا پارەکە خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن
- بژاردە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بڕیارێکی تەیف سامی سێ داواکاری هەیە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی مینحە 100 هەزارییەکە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێت