فراکسیۆنە کوردستانییەکان: ماف بۆ جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێنرێتەوە
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

لۆگۆی فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانن لە دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەک کە بەهۆیەوە ماف بۆ خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، داواش دەکەن بەخێرایی دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا و لەسەر داوای دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی عەرەب، دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای "گەڕاندنەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنەکانیان کە بەهۆی بەشێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە {حکومەتی بەعس} لێیان زەوتکراوە" بۆ کاتێکی نادیار دواخست، ئەوەش ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ و فاروق حنا عتو، پەرلەمانتاری مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوە دەکەن، دواخستنی دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە جێگەی نیگەرانییە، چونکە بەهۆیەوە ئەو ستەمە لەسەر هاووڵاتیان هەڵدەگیرێت کە ڕژێمی پێشوو بەرامبەریان کردوویەتی، بۆیە داوا دەکەن "هاوبەشەکانمان لە نیشتیمان پشتیوانی بەدیهێنانی دادپەروەری بن و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن".
لەلایەکی دیکە: هاوپەیمانی عروبە کە وەسفی عاسی، نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند، ڕەشنووسی یاساکە بەو شێوازەی ئێستا کاریگەری خراپی لەسەر بەشێک لە جووتیاران دەبێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە بۆ گفتوگۆی زیاتر داوای کردووە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە دوابخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە