
ڕووپێوکردنی زەوی
ئاڤا نیوز
لە هەولێر ڕێگەپێدانی زەویی سندووقی بۆ 100 هاونیشتمانی تەواو کرا و وەرگرتنی مامەڵەش لە هاونیشتمانیان بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کرایەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوون لە سنووری هەولێر و دەوروبەریدا، لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوەی ئەو خانووانەی لەسەر زەویی زێدەڕۆ دروست کراون، زەویی سندووقی و گوند بە هاونیشتمانیان دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە هەولێر 100 هاونیشتمانی دیکە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقیان پێدرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: وەرگرتنی مامەڵەی دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی و ناو گوند کە لە 01/09/2024 تەواو دەبوو درێژکرایەوە بۆ 01/12/2024 بۆ ئەوەی زۆرترین هاونیشتمانی سوودمەندبن.
بۆچی گرنگە: ئەو هاونیشتمانیانەی ڕێگەپێدانیان پێدەدرێت دەتوانن دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن یان خانووەکانیان نۆژەن بکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون ئاسانکارییان بۆ بکەن.
ژمارەکان وادەلێن: لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 292 هاونیشتمانی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقییان پێدراوە، 539 خانووی زێدەڕۆ ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوەیان بۆ کراوە، 2438 هاونیشتمانیش ڕێگەپێدانیان بۆ کراوە لە گوند خانوو دروست بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە