لە هەولێر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی لەبارەی کولتووری سریان ڕێکدەخرێت
- کوردستان
- 5 ئەیلوول

گرووپێکی هونەری سریانەکان، سەرچاوە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی (یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتمان) بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی 50 توێژینەوە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر ڕێکدەخرێت و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕایگەیاند "یەکەم سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی لەمجۆرەیە، زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتیی بەناوبانگ لە 15 زانکۆی جیهاندا بەشداریی تێدا دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیارترین زانکۆ بەشداربووەکان کامبریج و ئۆکسفۆرد و هارڤاردن، ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکە لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق بەشدار دەبن. گفتوگۆ لەبارەی 50 توێژینەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەیەکی زانستىی لەنێو زیاتر لە 100 توێژینەوە هەڵبژێردراون.
زانیاریی زیاتر: یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتمان لەژێر دروشمی "سریانى کولتوورێکی زیندووە، توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات" لە 05 تاوەکو 08ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش بزانە: ڕێوڕەسمی کردنەوەی سیمپۆزیۆمەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا دەبێت، دواتر گفتوگۆکانى دیکە لە زانکۆی کاسۆلیکی و هۆڵی کۆنفڕانسی پاتریارک مار یوسفی شەشەم ئودۆ لە دێرى گابرێل دێنبۆ لە عەنکاوە بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت