
ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە گوندی هەرمێلەی ناحیەی زەلان لە سنووری قەزای شارباژێری سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە چڕکردووەتەوە و بۆردوومانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە."بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە"ش ناوەناوە ئۆتۆمبێل بەتایبەت لە سنووری سلێمانی دەکاتە ئامانج کە ئەندامانی پەکەکە تێیدا چالاکن، لە ماوەی 13 ڕۆژی ڕابردووشدا ئەوە سێیەم ئۆتۆمبێلە بکرێتە ئامانج و بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دروست 24 کاتژمێر دوای بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلەکەی سنووری قەزای دووکان، جارێکی دیکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب ژمارە سلێمانی لە گوندی باسنێی ناحیەی زەلان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە درۆن کرایە ئامانج.
زایاریی بەدەستهاتوو: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و تەرمی قوربانییەکان بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی ڕاوانە کراوە.
بەگوتەی پەیامنێری ئاڤا نیوز، یەکێک لە قوربانییەکان منداڵە، یەکێکیشان پیاوە و خەڵکی گوندی چەمەکانی سەر بە قەزای شارباژێرە، یەکێکیشیان بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەوە نەناسراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا تورکیا بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شارباژێر و بۆردوومانەکەی دوێنێی دووکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام لەبارەی بۆردوومانەکەی ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردووی سنووری قەزای سەیدسادق کە دوو ژنە ڕۆژنامەڤان گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، میدیاکانی تورکیا لەزاری سەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە ڕایانگەیاند، یەکێک لەو ژنانەی کوژرا سەرکردەی پەکەکە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت