
ئاستی گلدانەوەی ئاو لەمساڵدا گەیشتووەتە 17 ملیار و نیو مەتر سێجا
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئاستی گلدانەوەی ئاو لەمساڵدا گەیشتووەتە 17 ملیار و نیو مەتر سێجا، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 10 ملیار مەتر سێجا زیادی کردووە.
لێدوانی فەرمی: عۆن زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند: وشکبوونی زۆنگاوەکانیش پەیوەندی بە گۆڕینی سیستمی ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتەوە هەیە، ئێستا چەندین بەنداو و پۆند لەسەر ئەو دوو ڕووبارە دروستکراون، بە جۆرێک ئێستا ئاستی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی تورکیا گەیشتووەتە 89 ملیار مەتر سێجا.
زانیاریی زیاتر: بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژە بەوە دەکات پلانیان هەیە بۆ ساڵی 2025 بەپێی ڕووبەری داچێنراو ڕسوماتی دارایی لەسەر بەکارهێنانی ئاو لە بواری کشتوکاڵدا بسەپێنن.
چارەسەرەکان: عۆن زیاب، بە پێویستی زانی پرسی ئاو بخرێتە پێش هەموو پرسەکانی دیکە و دەڵێت: ئەوەشی کە کراوە لە ئاستی پێویستدا نەبووە، کەمی تەرخانکردنی بودجە یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی قەیرانی وشکەساڵی و کەمی ئاو دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە