سەنتەری میترۆ: هەڵکوتانە سەر دەزگای چاودێر کاریگەری لەسەر ناوبانگی پایتەختی ڕۆشنبیری دەبێت
- کوردستان
- 6 ئەیلوول

مەلا بەختیار و لۆگۆی سەنتەری میترۆ
ئاڤا نیوز
سەنتەری میترۆ بەتووندی سەرکۆنەی هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی سەرەكی تۆڕی ناوەندی چاودێر لە شاری سلێمانی دەكات، ڕایدەگەیێنین ئەم كردارە كاریگەری لەسەر ناوبانگی پایتەختی رۆشنبیری دەبێت و هەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازیشە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزێکی یەکێتی دەستی بەسەر ئۆفیسی دەزگای چاودێردا گرت، کە ڕادیۆی مەدەنیەت، بنکە و سایتی گەلاوێژ، سایتی چاودێر، سایتی ڕوانگە و ڕەخنە، پلاتفۆرمی دابڕان، پرۆژەی پەیکەرسازی چاودێر، گەلەریی چاودێر لەخۆ دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 06-09-2024، سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: بەتووندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی تۆڕی ناوەندیی چاودێر دەکەین کە مەلا بەختیار سەرپەرشتی دەکات.
زانیاریی زیاتر: میترۆ دەڵێت 'شۆکهێنەرە پایتەختی ڕۆشنبیری بکەوێتە دۆخێک، کە دەزگایەکی ڕۆشنبیریی مەدەنی بەزەبری هێزی سەربازی حیزبێکی ئەندام لە سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ ببێتە هەواڵ و مانشێتی سەرەکیی کۆتایی هەفتە'.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری میترۆ هەڵوێستەکەی بە بەرگریکردن لە ڕۆڵی گرنگ و چالاکی فکری و فەرهەنگی دەزگای چاودێر دادەنێت، پێیوایە سروشتی چ حیزبێکی تێپەڕاندووە و بووە بە دیاردەیەکی فەرهەنگی و فکری دیاری هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک