لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان: دۆخێکی نائارامی دەروونی ڕووی لە هاووڵاتیانی سلێمانی کردووە
- کوردستان
- 6 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنوسان و مافی ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیێنراوێک لەسەر هێرشکردنە سەر دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ له سلێمانی بڵاو کردەوە و هاتووە، دۆخێکی نائارامی دەروونی ڕووی لە هاووڵاتیان کردووە بەهۆی گرژیە سیاسییەکانەوە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ پێنجشەممە هێزێکی کۆماندۆی سەر دەزگای ڕووناکبیری و ڕاگەیاندنی چاودێر لە شاری سلێمانی و دایدەخەن و دەست بەسەر هەموو کەلوپەلەکەیدا دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنووسان و مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیێنراوێک لەسەر هێرشکردنە سەر دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ له سلێمانی بڵاو کردەوە و هاتووە: لەکاتێکدا هەرێمەکەمان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەرێت کە بەرەو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەچین، دۆخێکی نائارامی دەروونی ڕووی لە هاووڵاتیان کردووە بەهۆی گرژیە سیاسییەکانەوە.
ئەمەش بزانە: لە ڕاگەیێنراوێکدا هاتووە "هێزێکی کۆماندۆ دوور لە هەموو پرەنسیبێکی ئیتیکی و یاسایی هەڵدەکوتنە سەر دەزگای ڕووناکبیری و ڕاگەیاندنی چاودێر لەشاری سلێمانی و دایدەخەن و دەست بەسەر هەموو کەلوپەلەکەیدا دەگرن".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لیژنەکە دەڵێت:" لە کاتی لێپێچینەوە لەهەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن ڕەچاوی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە 35ـی ساڵی 2007 بکرێت".
باکگراوند: کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەمە، هێزێكی کۆماندۆ دەستیان گرت بەسەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر و پاسەوانەکانیان ناردەوە بۆ ماڵەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سات بە سات: ئێران و ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن بە هاووڵاتیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت