
ئافرەتێک تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە-وێنە رۆیتەرز
ئاڤا میدیا
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات 19%ـی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بینایی چاو، بەڵام پسپۆرێک تێبینی دەخاتە سەر توێژینەوەکە و دەڵێت ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی Jama Ophthalmology بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات 19%ـی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بینایی چاو، لە هەر 5 تووشبووێک بە نەخۆشییەکە لە کەسانی بەساڵاچوودا دەتوانرێت یەکێکیان ڕێگری لێبکرێت، ئەگەر کێشەی بینین چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی لە 5%ـی هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ دووربینی، نزیکەی لە 10%ـی بۆ نزیک بینینی و، نزیکەی لە 15% بۆ کێشەکانی هەستیاریی کۆنتراست واتە توانای جیاکردنەوەی سێبەر و ڕەنگ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پرۆفیسۆر ئەنتۆنی خواجە، مامۆستا لە زانکۆی لەندەن دەڵێت: " لە داهاتوودا ڕەنگە سەردانی پزیشکی چاو ئامرازێکی کاریگەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە، دڵ و خوێنبەرەکان".
لەلایەکی دیکەوە: د.تۆماس لیتل جۆنز، مامۆستا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت: توێژینەوەکە ناتوانێت بیسەلمێنێت کێشەی بینین دەبێتە هۆی نەخۆشیی بیرچوونەوە، چونکە لەسەر بنەمای بەشداربوونی ژمارەیەکی کەمی خەڵکی ئەمریکا کراوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی 55 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست نەخۆشیی بیرچوونەوە دەناڵێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەبۆنەی لە دایکبوونی بارزانیی نەمر هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
21 خولەک لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار