
گەیشتنی یەکەم باری ڤاکسینی ئەوروپا بۆ کۆنگۆ-وێنە ئەلعەربییە
ئاڤا نیوز
سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پلانێکی سەرتاسەریان بۆ بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا دەستپێکرد.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سێ هەفتە لەمەوبەر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی لە 12 وڵاتی ئەفریقا وەک حاڵەتێکی نائاسایی جیهانی ڕاگەیاند؛ دوێنی بە گوژمەی نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار پلانی شەش مانگەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: جان کاسیا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا ڕایگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە یەکێتی ئەوروپا 100هەزار ژەمی ڤاکسینی ناردووە، کە لەلایەن کۆمپانیای باڤاریان نۆردیکی دانیمارکییەوە دروستکراوە و پێشبینی دەکرێت 100 هەزار ژەمی دیکەش بگەیەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 200 هەزار ژەمە بەشێکی کەمی ئەو سێ ملیۆن ژەمەیە، کە کاربەدەستانی تەندروستی بە پێویستی دەزانن بۆ کۆتاییهێنان بە نەخۆشییەکە لە کۆنگۆ، هاوکات وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڵێنیان داوە زیاتر لە 500 هەزار ڤاکسینی دیکە ببەخشن، بەڵام تا ئێستا کاتی گەیاندنیان دیار نییە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە، پێنج هەزار و 549 تووشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە سەرانسەری ئەفریقا تۆمارکراوە و 643 کەسیش بەم هۆیەوە مردوون، ئەمەش زیادبوونی توندی تووشبوون و مردنە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران