
پۆستەری بانگهێشتنامەی کتێبخانەی خانی لە ڤانکۆڤەر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
مانەوەی شوناسی هەر نەتەوەیەک پەیوەستە بە پاراستنی زمانی دایکەوە، ڕەوەندی کوردی لەبارەی زمانەوە کۆڕێک لە کەنەدا ساز دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە کتێبخانەی خانی لە ڤانکۆڤەری کەنەدا بابەتێک لەژێر ناونیشانی "کورد لە زمانەکەیدا زیندووە" پێشکەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەسوڵ سوڵتانی، نووسەر و وەرگێڕ لەسەر کۆڕەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەسەر گرنگیی زمان بە گشتی و زمانی کوردی بە تایبەت، هاوکات داگیرکارانی کوردستان چۆن هەستییان بەو گرنگییەی زمانی کوردی کردووە و هەوڵیان داوە کورد لە ڕێگەی زمانەکەیەوە بتاوێننەوە".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی قسەنەکرن بە زمانی کوردی لە نێو ڕەوەندی کوردیدا، ڕەسووڵ سوڵتانی گوتی: زمانی نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی لەبەردەم توانەوە و لەناوچووندایە، ئەگەر ڕێگە بدەین منداڵەکانمان زمانی کوردییان بیر بچێتەوە، ئەوا خیانەتمان لەو ملیۆنان کەسە کردووە کە لە پێناوی کورد و زمانەکەیدا خەباتییان کردووە.
باکگراوند: ڕەسوڵ سوڵتانی ساڵی 1976 لە گوندی حاجیلەکی سەر بە بۆکان لە دایکبووە و ئیستا لە کەنەدا دەژیت، زیاتر لە 50 کتێبی سیاسیی و ئەدەبی و فەلسەفی وەرگێڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش