
وێنەی هەریەک لە شێروان ئەمین و شڤان سەعید
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوورخرانەوە، بەهۆی ئەوەی مەرجی پێویستیان نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەریەک لە شێروان ئەمین 'شێروان شێروانی' لە لیستی هەڵوێست، شڤان سەعید لە لیستی نەوەی نوێ، جەعفەر عوسمان عەبدوڵڵا لە لیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە.
هۆکارە زانراوەکان: کۆمیسیۆن بەپێی ماددەی 21 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 1992 بەربژێر بوونی ئەو بەربژێرانەی ڕەتکردووەتەوە کە مەرجی پێویستیان نییە.
زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوا لە حیزبی ئەو بەربژێرە دوورخراوانە دەکات، تاوەکو سێ ڕۆژی دیکە ناوی بەربژێری جێگرەوە بۆ کۆمسیۆن بنێرن.
ئەمەش بزانە: لە بڕگەی چواری ماددەی 21 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان مەرجە بەربژێر بە هیچ جۆرە تاوانێک حوکمی زیندانی نەدرابێ، کە لە ڕەوشت و ئادابی گشتی و دەستپاکی لایدابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت