
ئەلێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا.. سەرچاوەی وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند مردنی ئەلێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا كارەساتێكی ئاشكرایە ئەگەر دڵنیا ببینەوە لەمردنی، دوای ئەوەی دامەزراوە فیدراڵیی بەندیخانەكانی ڕووسیا ڕایگەیاند "دوای پیاسەكردنێك هەستی بە تێكچوون كردووە و دوای بورانەوەی گیانی لەدەستداوە".
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ناڤالنی تەمەن 47 ساڵ، لە ساڵی 2021 بەتۆمەتی "پارەداركردن و هاندان بۆ تووندوتیژی" لە مۆسكۆ دەستگیركرا و سزای 19 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ناڤالنی لە بەندیخانەیەكدا دەستبەسەر بوو كە نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە جەمسەری باكوورەوە دوورە.
بۆچی گرنگە: ئەلێكسی ناڤالنی سەرسەخترین ڕەخنەگری سیاسەتەكانی سەرۆكی رووسیا بوو، بەتایبەتی لەسەر جەنگی ئۆكراینا. چەند میدیایەكی ڕۆژئاوا هەر دوای مردنی ناڤالنی ڕاستەوخۆ گومانیان دروستكردووە كە لەلایەن پووتینەوە كوژرابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی فیدراڵیی بەندیخانەكانی ڕووسیا دەڵێت: ناڤالنی دوای پیاسەكردنێك هەستی بە تێكچوون كردووە و ڕاستەوخۆ بووراوەتەوە، دواتر تیمی فریاكەوتن گەیشتوونەتە سەری، بەڵام ئەنجامەكەی ئەرێنی نەبووە و گیانی لەدەستداوە.
لەلایەكی دیكەوە: جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی ئەمریكا بە ڕادیۆی "ئێن بی ئاڕ" ی فەرمی ڕاگەیاند: مێژووی كریملین درێژ و بێزراوە لە ئازاردانی نەیارەكانیدا، ئەوەشی ڕوویداوە پرسیاری ڕاستەقینە و ڕوون دەوروژێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە