
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا. مێژووی وێنەکە کۆنە. وێنە؛ میدیانی عێڕاق
ئاڤا نیوز
بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد، پڕۆژەیاسای هەمواری مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران پەسەندبکرێت و مووچەکانیان زیاد بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای هەمواری مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بە ئامانجی هێنانەدی دادپەروەری و زیادکردنی مووچە ئامادەکراوە، بەڵام تائێستا حکومەت ڕەشنووسی کۆتایی پڕۆژەکەی بۆ پەرلەمان نەناردووە.
چی ڕوویدا: ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەکانی عێراق لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت و پەرلەمان کرد، پڕۆژەیاسای هەمواری مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران پەسەندبکرێت و مووچەکانیان زیاد بکرێت.
لەلایەکی دیکە: هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 700 ڕۆژە حکومەت پڕۆژەیاسای خزمەتی فەرمانبەرانی لە پەرلەمان کشاندووەتەوە کە هەمواری مووچەشی لە خۆگرتبوو، تائێستاش هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی سەرەکی فەرمانبەران کە زیادکردنی مووچەکانیانە، نەگیراوەتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە