شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویستە کۆمەڵگە نێودەوڵەتیی کار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە گۆمارۆی سەر غەززە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویستە کۆمەڵگە نێودەوڵەتیی کار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە گۆمارۆی سەر غەززە

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: برسیکردنی خەڵکی کەرتی غەززە تاوانە دژی مرۆڤایەتی و پێویستە لەسەر وڵاتان کار بکەن بۆ کۆتاییهێانن بە گەمارۆکان سەر ئەو کەرتە. 

وێنە گەورەکە: شاخەوان عەبدوڵڵا، لە گوتارێکدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێفی سویسڕا، جارێکی دیکە هەڵوێستی پاڵپشتی بۆ کەرتی غەززە دووپات کردەوە و سەرکۆنەی هێرش و گەمارۆکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئەو کەرتە کرد. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت لە گەمارۆدانی ناڕەوای گەلەکەمان لە فەڵەستین و برسیکردنی منداڵ و ژن و پیران، تاوانێکە دژبە مرۆڤایەتی دەکرێت، ناوبراو وتیشی؛ پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و ناردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە.

هەڵوێستی عێراق پشتیوانییە بۆ دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین بە ئامانجی گەیشتن بە دۆزی ڕەوای خۆیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ