
ئاڤا نیوز
لادانی پەردە لەسەر پەیکەری نوێی ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەی گاڵتەجاری.
وێنە گەورەکە: لە شاری ئەنتریم لە باکووری ئێرلەندا، پەیکەرێک بۆ شاژن ئیلیزابێسی دووەم لە تەنیشت هاوژینە کۆچکردووەکەی شازادە فیلیپ و دوو سەگەکەی دروست کراوە و بە شکۆوە وەستاون.
زانیاریی زیاتر: پەیکەرەکە لەلایەن ئەنتۆ برینان، هونەرمەندی پەیکەرتاش لە برۆنز دروست کراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: جیا لە ستایشی پەیکەرەکە لەلایەن بەشێک لە خەڵک، بەڵام هەر دوای مەراسیمی پەردەلادان لەسەری، ڕاستەوخۆ ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داوای لابردنی دەکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وەک سووکایەتی بە شاژن سەیر دەکرێت و خەڵک دەڵێن هەڵە لە شێوەی دەموچاو و جەستەیدا کراوە، بەهیچ شێوەیەک لە شاژن ناچێت، بۆیە داوای لابردنی پەیکەرەکە دەکەن.
باکگرواند: شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە ساڵی 1926 لەدایکبووە، لە ساڵی 2022 لە کۆشکی باکینگهام لە تەمەنی 96 ساڵی کۆچی دوایی کرد، کوڕە گەورەی شاژن شازادە چارلز وەکو جێگرەوە بووە پادشای بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
21 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری و کولتووری بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەردەوامە