
محەممەد شیاع سوودانی، سەرککوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لەمیانەی سەردانەکەى سەرۆککۆمارى ئێران بۆ عێراق 14 یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات لە 11 بوار و سێکتەری جیاجیادا بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرککوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران واژۆ کرا، لەبارەی ناردنی ناوەڕۆکی ئەو یاداشتنامە واژۆکراوانەی نێوان عێراق و ئێران بۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامانجی پەسەندکردنی، دوو بۆچوونی جیاوازی دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: زەینەب موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی یاسا پێویستە حکومەت ناوەڕۆکی هەموو ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی ڕەوانەی پەرلەمان بکات و سەرجەم پەرلەمانتاران ئاگارداری ووردەکاریەکانی ببن, بۆیە بەشێکی زۆری ئەو یاداشتنامانەی سوودانی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران واژۆی کرد، پێویستی بەلایەنی یاسادانان هەیە .
لەلایەکی دیکەوە: عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی دەڵێت: "بە گوێرەی بڕگەی دووی یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2015، ئەو یاداشتنامانەی لەنێوان عێراق و ئێران هەروەها ئەو لێکتێگەیشتن و گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان واژۆکراون پێویستیان بە ڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق نییە".
بابەتە ستراتیژییەکان: یاداشتەکان بریتین لە: ئابووری، هاوکاریی ڕاهێنان، گەنجان و وەرزش، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەریی و شوێنەوار و پەروەردە، هاوکاری میدیایی، پەیوەندییەکان، بەرەوپێشبردنی لایەنی گەشتیاریی ئایینی، هاوکاری لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق- ئێران، لە بواری کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان، پۆست، پاراستنی کۆمەڵایەتی، ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، و پەرەپێدانی هێزی کاری لێهاتوو و هاوکاری نێوان ژوورە بازرگانییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە