سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە مامۆستایانی ئایینی دەبەخشێت
- کوردستان
- 15 ئەیلوول

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - تایبەت بە ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر یادی مەولوود کرایەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە رێورەسمەکە خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەک مامۆستا و کەسایەتیی ئاینی بەخشی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 15-09-2024 بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسایەتی ئاینیش ڕێزلێنانیان پێدرا.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چەندین کەسایەتیی دیار و ئاینی شاری هەولێر.
ئەوەشی خستەڕوو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە پاراستنی پرەسنیپە ئاینییەکان کردووەتەوە، پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان وەک شانازییەکی گەورەی گەلەکەمان سەیر دەکرێت.
بۆچی گرنگە: مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی شیرازەی خێزان و بەها کۆمەڵایەتییەکان. ڕێزگرتن لە ئەرک و ماندووبوونیان سەلمێنەری ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لەو پرسە دەڕوانێت و پشتگیریان لێ دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕەوە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ تەواو نەکرا
- ڕاپۆرت
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕەوە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ تەواو نەکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەدۆزرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر بەخێرایی پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی "کۆنفرانسی نیشتیمانیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدات