ئاڤا نیوز
پێش کۆتایی ئەمساڵ و دروست لەماوەی 65 ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی دەوامکردنی 200 مەتری پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی شارەوانی لە ئامادەکارییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکان بەردەوامە و تا ئێستا 30%ی زەوییەکان بۆ دابەشکردن ئامادەکراون. 50%ـی فەرمانبەران و خانەنشینان فۆرمیان گەڕاندووەتەوە، پێویستە بەزووترین کات سەرجەمیان فۆرمەکە بگەڕێننەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: پێویستە ڕەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵەوە بۆ شارەوانی بگۆڕدرێت، ئەم پرۆسەیە دوو مانگی دەوێت. هەرێمی کوردستان خاوەنی 130 شارەوانییە، بەشێکیان ئەندازیار و فەرمانبەری شارەزایان کەمە و داوای دامەزراندنی فەرمانبەر دەکەن.
هەنگاوی داهاتوو: وەزارەتی شارەوانی وردبینی لە سەرجەم فۆرمەکان دەکات. ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرێت و پێویستە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی بکات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرجەم شارەوانییەکان نزیکەی 150 کەسیان پێویستە، ئەمڕۆ دووشەممە بە نووسراو داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنیان بە گرێبەست دەرببڕێت".
خاڵئ ئەرێنی: سەربەست مەولوود ڕۆژی دەستپێکردنی دابەشکردنی زەوی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکراکرد و گوتی: "دەبێت لە ماوەی 65 ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارەکان تەواو بکرێن و دەست بە پرۆسەکە بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە