
پارێزگای ئەنبار
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای ئەنبار بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی بۆ بەهەرێمبوونی ئەنبار کۆبوونەتەوە، بەڵام دەنگی ناڕازی هەبووە و بەهۆیەوە دەمەقاڵێ دروستبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ عەبدولڕەحمان حەمەد دلێمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگای ئەنبار دەڵێت: ئەحمەد ئەبو ڕیشە و عەلی حاتەم سلێمان، کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگای ئەنبار، بە پشتیوانی دەرەکی و بەنهێنی لەماڵی ئەبوڕیشە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هەندێک لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان کردووە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر بابەتی بەهەرێمبوونی پارێزگای ئەنبار.
زانیاریی زیاتر: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە کێشەی پارە نییە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق یەکێکە لەوانەی کە بەبەهێزی پشتیوانی پرۆژەکە دەکات، داوای کردووە کە سەرەتا کۆبوونەوەکە لە شاری ڕومادی بکرێت و دواتریش لەشارەکانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بیرۆکەی بەهەرێمبوونی پارێزگای ئەنباریان ڕەتکردووەتەوە بەهۆیەوە دەمەقاڵێ درووستبووە و لە کۆبوونەوەکە کشاونەتەوە.
باکگراوند: هەوڵی ئەنبار بۆ دروستکردنی هەرێم، جارێکی دیکە پرسی دروستکردنی هەرێمێک بۆ سوننەکان دەخاتەوە بەر باس کە خاڵێكی دەستووری و كارگێڕیی پێشكەوتووە، بۆ ئەمەش دەستووری عێراق چۆنیەتی پێكهێنانی هەرێمەكانی دیاری كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵکی هاووڵاتیانی لە دیمەشق دەکات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن