پزیشکیان: هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەرفەتی باش بۆ هەورامان دەڕەخسێنێت
- کوردستان
- 18 ئەیلوول

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیێنێ، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەتوانرێت دەرفەتی باشتر بۆ خەڵکی هەورامان بڕەخسێنرێت.
وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان بە ڕەچەڵەک تورکە، لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بە کوردییەکی پاراو قسە دەکات. ڕۆژی 12ی ئەم مانگە دوای بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد کۆبووەوە و لەسەر هاوکاریی و هەماهەنگی لە چەندین بواری جیاوازی وەک، ئابووری، ئەمنی، بارزگانی و فەرەهەنگی ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی ڕایگەیاند، ناوچەکانی هەورامان لە ئێران دەرفەتی باشیان بۆ گەشەپێدان تێدایە، ئەمەش لەبەر سروشتی دەستلێنەدراوی ئەو ناوچانە، هەروەها لەبەر دراوسێیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە بەپەرۆشە لەو بوارانە لەگەڵ ئێران هاوکار بێت.
زانیاریی زیاتر: کابینەی پزیشکیان پلانی هەیە بە سوودوەرگرتن لەو پەیوەندییەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروستی کردووە، پەرە بە بواری گەشتیاری ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدات و لەم ڕێگەیەشەوە ڕووبەڕووی بێکاری و کۆڵبەری ببێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یاریی نەورۆز و زاخۆ شەڕ دروست بوو، برینداری لێکەوتەوە