قوتابییەكی كورد پلەی یەكەم لە تاقیكردنەوەی كانگارۆی بیركاری بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 22 نیسان
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی كوردستان و عێراق هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان پێشبڕكێ و تاقیكردنەوەی كانگارۆی بیركاری ڕێکخرا، قوتابییەكی كۆمەڵگەی بارزانیی نەمر لە هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 12ی ئەم مانگە پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی كانگاروی بیركاری بە بەشداریی سەدان قوتابی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو. لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان هەزار و 152 قوتابی لە زیاتر لە 20 قوتابخانە بەشدار بوون، كەنگارۆ پێشبڕكێ و تاقیكردنەوەیەكی پێشكەوتووی بیركارییە و لە ئاستی جیهان لە چەندین وڵات دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ساڵانە بە ملیۆنان قوتابی بەشداریی لەو پێشبڕكێیەدا دەكەن، ئەمساڵ لەسەر ئاستی عێراقیش ڕێکخرا و لە زۆرینەی پارێزگاكان بەڕێوەچوو. پرسیارەكان بۆ قوتابخانەکان نێدران و چەندین قوتابی بەشدارییان تێدا كرد، قوتابیانی كوردستان لەسەر ئاستی عێراق ئاستی باشیان بەدەست هێناوە، ئامانجێكی گەورە لە پرۆسەكە هەیە و ژمارەیەك پسپۆری باڵا لە جیهان سەرپەرشتی دەكەن".
زانیاریی زیاتر: لە كۆی هەزار و 152 بەشدار بوو 53 یان قوتابیی كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بوون لە هەولێر، لەو ژمارەیەش 20 قوتابی لەو كۆمەڵگەیە نمرەی باشیان بەدەستهێناوە و بڕوانامەی گۆڵد و سلڤەر و بڕۆنزیان وەرگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شنە ئاراس جەلال، قوتابیی كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەدەست هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدان بەندکراو لە سەنتەری شیاندنەوەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر وەردەگرن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دیندار زێباری: تا ئێستاش نزیكەی 300 هەزار ئێزدی ئاوارەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: پشتیوانییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان لەبیر ناکەین