پەرلەمانی 12 وڵات و پێنج دامەزراوەی جیهانی تاوانەكانی داعشیان دژی ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساندووە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی 12 وڵات و پێنج دامەزراوەی جیهانی تاوانەكانی داعشیان دژی ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساندووە

دیمەنێک لە ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی بۆ چیای شنگال لە مانگی ئابی ساڵی 2014، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

ئەو تاوان و كۆمەڵكوژییانەی کە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەسەر كوردانی ئێزدی هێنا، تا ئێستا لەلایەن پەرلەمانی 12 وڵات و پێنج ڕێكخراوی جیهانییەوە وەك تاوانی جینۆساید ناسێنراون.

وێنە گەورەكە: 11 ساڵ بەسەر ڕووداوی كارەساتباری جینۆسایدی ئێزدییەكان تێپەڕ دەبێت كە بە هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژران و ڕفێندران، دەیان هەزاریش بەهۆی هاڵاتن لەو كۆمەڵكوژییە، ئاوارە و دەربەدەر بوون.

بابەتە ستراتیژییەكە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی دەزگا ناوخۆیی و بیانییەكان بەردەوام لەهەوڵدابووە، ئەو كۆمەڵكوژییەی داعش بەرامبەر ئێزدییەكان، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەزاران بەڵگەنامەی تاوانكاری كۆكردووەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاڤا، هەریەك لە لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی سووریا، ڕابیتەی زانایانی نێودەوڵەتیی جینۆساید، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمسیۆنی باڵای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، پەرلەمانی هەر یەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، سکوتلەندا، ئەرمینیا، ئوسترالیا، پورتوگال، ھۆڵەندا، بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا و سویسرا، تاوانەكانی داعشیان دژی كوردانی ئێزدی، بە جینۆساید ناساندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ