ئاڤا ناوی کاندیدانی هەردوو پۆستی قایمقامیەتی هەڵەبجە و خورماڵ ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 23 نیسان

مۆنۆمێنتی شەهیدان - هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە دراوە بە بە سمکۆ سالار بەوەکالەتیش پۆستەکە بەڕێوەدەبات سەیوان محەممەدیش وەک قایمقامی قەزای خورماڵ دەستنیشانکراوە.
زانیاریی تایبەت: لە نووسینگەکەیەوە بە ئاڤا گوتراوە ئێستا لە وڵاتی چینە بۆ بەشداریکردن لە خولێکی تایبەت بە کارگێڕی.
سمکۆ سالار کێیە؟
- سمکۆ سالار لە ساڵی 1976 لەدایک بووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە، خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لەبواری کارگێڕی لە ناوچەکەدا.
- دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، یەکەمین بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بوو، پاشان بووە بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، دوایین ئەرکیشی بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بوو.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ پۆستی قایمقامی قەزای خورماڵیش کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستی هێناوە، سەیوان محەممەد عەبدولقادر بەهێزترین کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.
- ناوبراو ساڵی 1980 لەدایک بووە و ئەویش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە و لەلایەن یەکێتییەوە کاندیدە و ئەویش بەوەکالەت دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر نووخشە ناسیح، پارێزگاری ئێستای هەڵەبجە بە ئاڤای گوتبوو، ئەو کەسانەی لە پۆستە ئیدارییەکانی هەڵەبجەدا دادەنرێن دەبێت خەڵکی ناوچەکە بن.
زانیاریی زیاتر: سمکۆسالار خەڵکی کۆیەیە و سەیوان محەممەدیش خەڵکی گوندی کوڵکنی قەزای خورماڵە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت