
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لۆگۆی لیستە بەشداربووەکان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا 14 بەربژێر و لایەن ئاگاداردەکاتەوە کە سەرپێچی ڕێنماییەکانیان کردووە، زۆرینەیان لە ڕەوتی هەڵوێست بەسەرۆکایەتیی عەلی حەمەساڵح و بەرەی گەل بەسەرۆکایەتیی لاهوور شێخ جەنگین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک بەربژێر بەدەر لە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگەشەی پێشوەختەیان لە سۆشیاڵ میدیا دەستپێکردووە، داوا لە لیست و بەربژێرە سەرپێچیکارەکان دەکات لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرپێچیەکانیان بسڕنەوە، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو 14 بەربژێرە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بانگەشەی پێشوەختەیان دەستپێکردووە و بە ئاشکرا ناوی خۆیان و لیستەکانیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکۆی ئەو 14 بەربژێرە سەرپێچیکارە، 8 کەسیان لە 'ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمان'ین، سێ بەربژێری دیکەش لە 'بەرەی گەل' و دوو بەربژێری دیکەشیان لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانن.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە تەنها یەک مانگ ماوە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ـ10-2024 بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن نەکراوە.
ناوی بەربژێر و لیستەکان ئەمانەن:
1-کانی مەولود- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی.
2-ئەڤین حوسێن عەلی – بەرەی گەل.
3-ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی.
4- سەرخێل نەجمەدین مەلا محەممەد – یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
5-عەلی حەمەساڵح – ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی.
6- ڕیباز رزگار عوسمان – ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی.
7- لەنیا قەزار- بەرەی گەل.
8- ئازاد کەریم محەممەد – نەوەی نوێ.
9- پاکیزە حمەئەمین حمەمراد- بەرەی گەل.
10- دڵشاد بابان-ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی.
11-هێرش عەبدولڕەحمان- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمان.
12- لاوین شەهید ئەردەلان- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمان.
13- د. سارا موحسین- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمان.
14- هەورام عەبدولخالق حەوێز – یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە