
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە ڕاهێنانیان پێکراوە و ئێستا دەست بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی خاڵی جێگیرکردنی لیواکان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2021 عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەشیان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دا، تاوەکو لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە جێگیر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا کەرەستە بۆ دروستکردنی خاڵ بۆ لیوا هاوبەشەکان دەهێنرێت، پێشبینی دەکەم تا دوو مانگی دیکە کارەکانیان تەواو بکرێت و لیواکان دەست بە دەوام بکەن، و نزیکەی 15 خاڵ لەو بۆشاییە ئەمنییانە دروست دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: سیروان بارزانی ڕایگەیاند ''سنووری میحوەری شەش تەنیا دوو خاڵی تێدا دروست دەکرێت، کە 90% بۆشایە ئەمنییەکە پڕ دەکاتەوە، بەڵام ڕووی قەرەچوغ بۆشایی ئەمنی وەک خۆی دەمێنێت، دەبێت چاوەڕوانی دامەزراندنی لیوای دیکە بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو لیوای هاوبەش ڕاهێنانەکانیان تەواو بووە و لیوایەکی دیکەش لە ڕاهێناندان، دوای دروستکردنی خاڵەکان لەو شوێنانە جێگیر دەکرێن.
ئەوەش بزانە: خاڵی سەربازی بریتییە لە دانانی چەند پێشمەرگەیەک لە نێوان هەر 100 بۆ 200 مەتر بەمەبەستی پاراستی ئەمنییەتی ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە