
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت و خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەربڕی، ئەم هەفتەیە مووچەیەک دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتووش مووچەیەکی دیکە خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەکردنی گرفتەکانی مووچە گەیشتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی بە چارەسەرکردنی سەرجەم کەموکوڕی و تێبینییەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
زانیاریی تایبەت: بۆ مووچەی مانگی هەشت بەغدا 755 ملیار دیناری ناردووە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، ئاڤا نیوز زانیویەتی وەزارەتی دارایی عێراق ڕازی بووە پارەکەی دیکەش بنێرێت و کۆی پارەی مووچە دابین بکات.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ گەیشتنی 243 ملیار دینارەکە لیستی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت و، لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت؛ بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، ئەم مووچەیە لەگەڵ عێراق هاوکات دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراق خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت، واتە مووچەخۆران لە دوو هەفتەدا دوو مووچە وەردەگرن.
خاڵی ئەرێنی: دوای پەسەندکردنی لیستی نوێی مووچە لەلایەن بەغدا، کێشەی مووچە بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت و هەموو مانگەکان لەسەر ئەو لیستە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و سەرچاوە باڵاکەی ئاڤا لە وەزارەتی دارایی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە، کێشەی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت. بەتایبەت مانگەکانی دە، یازدە و دوازدە هیچ کێشەی نابێت. ئەوەش لەبەرئەوەی لەلایەک کێشەی لیستەکان و تێبینییەکانی بەغدا چارەسەرکراون، لەلایەکیش یاسای بودجەی ساڵی 2025ـیش پەسەندکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بهشی ڕاگهیاندن و بازاڕگهری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی کێشەی کەمئاوی سلێمانی بڕیارێک دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەی دیکەی بۆ دروست دەبێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان ڕێكدەخرێنەوە