هێڵی ئاسمانیی عێراق زیانی ملیۆنێك دۆلار بە چەند كۆمپانیایەكی كوردستان دەگەیەنێت
- کوردستان
- 23 ئەیلوول

وێنەی عومرەکاران - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواكەوتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ گەڕانەوەی سەدان عومرەكاری كورد لە سعوودییەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چەند كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستان زیانی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاریان پێدەگات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 15-9-2024، هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرت و بەو هۆیەوە نزیكەی دوو هەزار و 400 عومرەكاری هەرێمی كوردستان و عێراق كە زۆرینەیان كورد بوون لە سعوودیە پێنج ڕۆژ گیریان خوارد، ئاڤا میدیا هەر زوو دەنگی عومرەكارانی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕۆژی 20ی ئەم مانگە گەشتەكان دەستیان پێكردەوە و عومرەكارە كوردەكانیش وردەوردە گەڕانەوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان شێرزاد، خاوەنی كۆمپانیای زەوار مەككە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو چەند ڕۆژەی كە عومرەكارەكان لە سعوودیە مانەوە خەرجیی مانەوە و خواردن و هاتوچۆیان لەسەر ئێمە بوو، سەدان عومرەكاریش لەڕێگەی پاسەوە لەسەر خەرجیی ئێمە گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، بەو هۆیەوە ئێمە كە چەند كۆمپانیایەكین لە هەرێمی كوردستان زیانی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلارمان پێگەیشتووە.
ئەو خاوەن كۆمپانیا گەشتیارییە ئاماژەی بەوە دا، داوایان كردووە قەرەبوو بكرێنەوە، بەڵام وەڵامی هێڵی ئاسمانیی عێراق نەرێنییە و ئامادەی قەرەبوو نییە.
لەلایەكی دیكەوە: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داوامان لە هێڵی ئاسمانیی عێراق كردووە قەرەبووی ئەو كۆمپانیایانەی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، تاوەكو ئێستا بێ وەڵامە، بەڵام بە ڕوونی بە خاوەن كۆمپانیایەكان گوتراوە كە قەرەبووكردنەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە