نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ پارێزگار، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی کارگێڕیی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستی بە سەردانیكردنی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لەڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی دهۆك و زاخۆ و سۆرانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی ئەم دەڤەرانە كۆبووەوە، هاوكات سەردانی پارێزگای هەولێریشی كرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگاکە كۆبووەوە.
زانیاری پەیامنێر: زریان کەمال، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، نێچیرڤان بارزانی، هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی، وەک جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی ڕێكخستنەكانی ( سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەرین و کەرکووک - گەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەوەش بزانە: لە سەرجەم كۆبوونەوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی له گرنگيى ههڵبژاردن و كاركردن بۆ سهرخستنى كردووەتەوە، هاوكات داواشی كردووە كە هەموو لایەک كار بكەن بۆ ئەوەی بانگهشهيهكى شارستانى و ئارام بهڕێوه ببرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 چرکە لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە