
بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: گەلی کوردستان بە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و سیاسیی و کولتوورییەکانییەوە، پارتی باش دەناسن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە: کە لە ڕۆژانی بەرگرییدا پێشمەرگە ئاسا گیانی بەخشیوە و قوربانی داوە و بەرگرییەکی سەرفرازانەی کردووە، لە ڕۆژانی ئاشتی و پێکەوەژیانیشدا، دەستی تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوە ژیان بووە.
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ڕۆژانی کار و ئاوەدانی و بونیادنانیشدا، نموونە و بەرهەمەکانی هێندە باڵان، لە بەرچاوی هەمووانە و پێویستی بە پێناسەکردن نییە، ئیتر ئەوە پارتییە حزبێکی ڕاست و ڕەوانە، حیزبە سەربەرز و سەرفرازە بەرهەمدارەکەی خۆتانە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە پەیامەکەدا باس لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکریت و تێیدا هاتووە: پارتی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، نوێنەرایەتیی دۆزە گەورەکە دەکات، نوێنەرایەتیی سووربوونە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەکات، هاوکات نوێنەرایەتیی شانازیی و دەستکەوتەکان و داهاتوویەکی گەشتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت