تەندروستی جیهانی: نزیکەی 30 هەزار توشبووی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا تۆمار کراون
- تەندروستی
- 26 ئەیلوول

توشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون. وێنە؛ میدیاکانی ئەفریقا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئەمساڵ نزیکەی 30 هەزار توشبووی گومانلێکراوی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا تۆمارکراون کە زۆربەیان لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆن.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئاژانسی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا زیاتر لە 800 کەس لە سەرانسەری ئەفریقا بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی تەندروستی گشتی یەکێتی ئەفریقا دەڵێت، لە ساڵی 2023 دا 14 هەزار و 957 تووشبوو و 739 گیانلەدەستدان لە حەوت ویلایەتی تووشبوودا تۆمارکراون و بەراورد بە ساڵی 2022 ڕێژەکە 78.5٪ زیادیکردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە مانگی کانوونی دووەم تا 15ـی ئەیلوولی ئەمساڵ 29 هەزار و 342 حاڵەتی گومانلێکراو و 812 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سەرانسەری ئەفریقا تۆمارکراوە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: بڕی 128 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار دەبەخشرێتە 10 وڵاتی ئەفریقا بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون.
هۆکارە زانراوەکان: نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە. نەخۆشییەکە زۆر مەترسیدار نییە بەڵام هەندێک حاڵەتێکی دەگمەندا دەبێتە هۆی مردن. بەزۆری نەخۆشییەکە هەمان نیشەکانی نەخۆشی ئەنفلوەنزای هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران